ئێران كارەبا لە عێراق ده‌بڕێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئێران زیاتر لە مانگێكە كارەبای لە عێراق بڕیوەو تا ئێستا دەستی بەناردنی نەكردووەتەوە،هاوكات وه‌زیری كاره‌بای عێراق ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، عێراق پێویسی بە چوار ساڵی دیكه‌یه‌ تا كاره‌با بگه‌یه‌نێته‌ پێویست بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خواسته‌كان.

عادل كەریم وەزیری كارەبای عێراق بە وەكالەت رایگەیاندووە، له‌ ئێستادا 19 هەزارو 500 مێگاوات كارەبا لەناوخۆی عێراقدابەرهەمدێت، بەڵام به‌گشتی عێراق پێویستی بە 35هەزار مێگاوات كاره‌باهەیە ئەوەش بەو مانایەدێت كە 15هەزار مێگاوات كورتهێنانمان له‌كارابادا هەیەو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ش پێویستیان به‌چوار ساڵی دیكه‌یه‌.

به‌وته‌ی وه‌زیری كاره‌بای عێراق به‌وه‌كاله‌ت، عێراق ساڵانە پێویستی بە هەزارو 500 مێگاوات كارەبای زیاتر هەیە بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواستی هاوڵاتیان.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، بودجەی وەزارەتی كارەبای عێراق 22ملیار دۆلار بووە، بەڵام لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئه‌و بڕه‌یان بۆ 10 ملیار دۆلار كەمكردووه‌تەوەو لەدوای پەسەندكردنی بودجەش تا ئێستا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كیان وەرنەگرتووە.

وەزیری كارەبای عێراق بە وەكالەت ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، عێراق 5 ترلیۆن و 500 ملیار دینارپاره‌ی كارەبای ئێران قەرزدارەو تا چەند ساڵێكی دیكه‌ش پێویستی بەهاوردەكردنی غازی ئەو وڵاتە هەیە بۆكاره‌یا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پلانی وەزارەتی نەوتی عێراق ەوە بۆ دابینكردنی سوتەمەنی شكستی هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا