بافڵ جەلال تاڵەبانی :جیاوازییەکانمان بخەینە خزمەت بەرژەوەندی گشتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیكرد لە مارك برایسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و دەیڤد هەنت، كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم.

لە دیدارێكدا كە لە دەباشان بەڕێوەچوو گفتوگۆی هەمەلایەنە كرا لەسەر پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەكان و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دوای هەڵبژاردن، هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، لێكەوتەكانی ناسەقامگیری سیاسی و دەرئەنجامی هەڵبژاردن كرا و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئەوەی هیوای سەركەوتن و دەستپێكێكی باشی بۆ باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق خواست، پشتیوانی و هەماهەنگی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ سەرخستنی ئەركەكانی و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و پێزانینی دەربڕی بۆ پشتیوانییەكانیان لە گەلی كورد و هێزی پێشمەرگە.

هەر لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیكردەوە ئەم هەلومەرجە سیاسییەی بە عێراقدا تێدەپەڕێت جێی نیگەرانیمانە و ناكۆكییەكان دۆخی وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات، بەڵام ئێستاش دەرفەتی باشمان لەپێشە تا جیاوازییەكانمان بخەینە خزمەت بەرژەوەندی گشتی و پێكەوە زەمینەی گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە بڕەخسێنین و رێكبكەوین لەسەر میكانیزمەكانی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە بتوانێت لە ئاست داوای خەڵك و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی زیاتری عێراق و هەرێم بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە مەترسییە ئەمنییەكان و جموجۆڵی پاشماوەكانی داعش و بۆشایی ئەمنی لە هەندێ ناوچەی كێشەلەسەر و عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كرد بەردەوامی ململانێ سیاسییەكان دۆخی ئەمنی بەرەو خراپتر دەبات، بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەدییەكاندا پێویستە سەنتەرەكانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە، سوپای عێراق و هێزەكانی هاوپەیمان كاراتر بكرێن، پلان و ستراتیژی هاوبەش هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و رێگریكردن لەجموجۆڵەكانیان.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە كرا و بۆچونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا