كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پاداشتی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دابەش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق _ ئۆفیسی سلێمانی رایگەیاند: رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پاداشتی ئەو كەسانە دەكرێت كە رۆژی هەڵبژاردن وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاریان كردووە.

ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی_سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم ئەو كەسانە دەكات كە ڕۆژی دەنگدان وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاریان كردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی (ناوشار) ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 29_5_2022، دەتوانن بڕی ئەو پاداشتە داراییە وەربگرن كە لە گرێبەستەكەیان دیاریكرابوو بۆیان.

لە راگەیەندراوەكەی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا هاتووە ، پێویستە كەسەكە خۆی ئامادەبێت یا بریكارداری یاسایی .

باس لەوەشكراوە، ناسنامەیەكی ناساندنی فەرمی پێبێت، وە بۆ كەسێك بریكارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندكراوی دادنوسی بریكارداریەكەی پێبێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، كارتی_بایۆمتری دەنگدانی كەسەكە خۆی پێبێت (كە ڕۆژی دەنگدان لێی وەرگیراوە و دواتر وەریگرتۆتەوە بۆ ئەوانەشی وەریان نەگرتۆتەوە دەتوانن لە هەمان ئەو ناوەندەی فۆرمی كارمەندبوونی لێ پێشكەشكردبوو وەریبگرێتەوە).

هێما بەوەشكراوە، سەبارەت بەو كەسانەشی لە شارو شارۆچكەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی(دەرەوەی ناوەندی پارێزگا) لە وادەیەكی تر وە ئەو بانكانەش دیاریدەكرێت بەمزووانە ئاگادار دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا