بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكان: ئارامی و ژیانی خەڵك بپارێزن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە كێشە لەسەرەكان و ئەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە، چەند بڕیارێك دران لەپێناو ئاسایش و ئارامی زیاتر و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش.

لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرپەرشتیار و فەرماندەی هێزەكانی حەفتا ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆی دەربڕی بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان و هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

لەكۆبوونەوەكەدا بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی ئەو سنوورانە كرا كە بۆشایی ئەمنی تێدایە، دوای گفتوگۆكردن و راگۆڕینەوە لەسەر میكانیزمەكانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێك دران لەپێناو ئاسایشی زیاتری هەرێمی كوردستان، لەو رووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیكردەوە چەندین جار هۆشداریمان داوە بە حكومەتی عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانان لە مەترسی جموجۆڵەكانی پاشماوەكانی داعش و سوود وەرگرتنیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە، بۆیە ئێمە لەمەودوا وەك هێزی پێشمەرگە پلان و ستراتیژی خۆمان دەبێت بۆ پاراستنی زیاتری هەرێمی كوردستان و سەلامەتی گیانی هێزی پێشمەرگە چونكە چۆن خەممان ئارامی و ئاسایشە پێویستە گیانی هێزەكانی پێشمەرگە و كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان لە ئاسایش و دژەتیرۆر و هێزەكانی ناوخۆش بپارێزین كە ئەمەش بە دابینكردنی پێداویستییەكانیان دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە و تەواوی هێزە ئەمنییەكانیشی راسپارد كار بەو بڕیارانە بكرێت و چاو كراوەتر بن لە بەرامبەر مەترسییەكانی تیرۆریستان سڵنەكەنەوە، بە توانا سەربازی و ئەمنییەكانیان ئارامی و ژیانی خەڵك بپارێزن و وەك هەمیشە گیانفیدابن لەپێناو ژیانی خەڵك و ئاسایشی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا