ئێران گوندە سنورییەكانی كوردستان چۆڵ دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەرجەم گوندە سنورییەكانی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان چۆڵدەكرێن لەو ناوچانەی پێكدادانی سوپای پاسداران و گروپە چەكدارە كوردەكانی تێدا ڕووی داوە.

فەرماندەی فەوجی سنووری سەردەشت وتی: چۆڵكردنی ئەو گوندانە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییە و ناوچەی سوورە.

چاودێران هۆكاری ئەو بڕیارەی ئێران دەگەڕێننەوە بۆ زۆری ژمارەی پێكدادان لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەی حزبە ئۆپۆزسیۆنە كوردییەكان لەناوچەكانی سنوری هەرێمی كوردستان.

هاوكات ئەنجومەنەكە، داوای لە سەرجەم پارێزگاكان كردووە گوندە سنورییەكان چۆڵ بكەن كە ناوچەی سورن.

لای خۆیەوە كەمال حسێن پور نوێنەری سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران پەیامێكی ناڕەزایەتی بۆ عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ناردووە.

پور نوسیوێـتی: ناكرێت لە ژێر ناوی رێنمیایی ئاسایشی سنورەكان بەرژەوەندی و ئاسایشی خەڵكی هەژاری سنورەكە پشتگوێبخرێـت.

وتوشیەتی: پێویستە پێش راگواستنیان رەمەزاندی دێهات نشینەكان وەربگیرێت.

سوپای پاسداران لە رۆژی 10ی ئەیلول رایگەیاند بارەگاكانی حزبە ئۆپۆزسیۆنە كوردییەكان بۆردومان كراون لە ناوچە سنورییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا