قاسم شه‌شۆ: له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌م وازم له‌پارتی هێنا

پۆڵه‌تیك پرێس:
قاسم شەشۆ، فەرماندەی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی هێزەکانی پێشمەرگە لە شه‌نگال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “لە ناو پارتیدا كۆمەڵیك شت دەگوزەرێت كە نە مەسعود بارزانی، نه‌ نێچیرڤان بارزانی ئاگاداری نین”.

قاسم شه‌شۆ، کارگێڕی لقی 17ی پارتی و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌نگال دوای بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پارتی به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “من ئێستا بێلایەنم و پەیوەندیم بە پارتیەوە نییە، چونكە لە دانانی بابە شێخی ئێزیدییەكاندا هیچ پرسم پێنەكرا”.

قاسم شه‌شۆ وتیشی، “پارتی تەنها خۆی بڕیار دەدات و نەیانهێشت خەڵكی شه‌نگال بچێتە ناو كۆبونەوەی ئێزدییەكان، چونكە ئێزدییەكانی دهۆك هەموویان لە ژێر دەستی پارتین، كێشەكە پارتیە كاتێك ئەو كەسەی كردووە بە باشە شێخی ئێزدییەكان وتویەتی كەس بۆی نییە ڕەخنە بگرێت”.

فه‌رمانده‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت، نایه‌وێت بچێته‌ ڕیزی هیچ حزبێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

به‌وته‌ی شه‌شۆ، “له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌م وازم له‌پارتی هێنا، لە ناو پارتیدا كۆمەڵیك شت دەگوزەرێت كە نە مەسعود بارزانی، نه‌ نێچیرڤان بارزانی ئاگاداری نین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا