ئێران: لە كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی نزیك بووینەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران لە ڤیەننا رایگەیاند، زیاتر لە هەر كاتێكیتر لە كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی نزیك بوونەتەوە.

عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، دوای چەند هەفتەیەك لە گفتوگۆی چڕوپڕ، زیاتر لە هەر كاتێكی تر لە رێككەوتن نزیك بوونەتەوە، بەڵام تا ئەو كاتەی لەسەر هەموو بابەتەكان رێكنەكەون، واتە لەسەر هیچ شتێك رێككەوتن نەكراوە.

وتیشی، كاتی ئەوە هاتووە لایەنی خۆرئاوا بڕیاری كۆتایی خۆی بدات.

ئەم لێدوانەی سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران دوای ئەوە دێت كە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتننامەی ئەتۆمی، ئێران تەنها چەند رۆژێكی كات ماوە، بە پێچەوانەوە قەیرانێكی جددی سەرهەڵدەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا