جۆ بایدن گەشتە ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە پرسی ئاسایش و نرخی وزە و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ‌ بكات.

كەمێك پێش ئێستا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە یەكەم وێستگەكەی گەیشتەكەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریۆن لە ئیسرائیل و لەلایەن گەورە لێپرسراوانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.

بڕیارە پاش كەمێكی دیكە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و یائیر لابید سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجام بدەن، هاوكات پرسی ئاسایش و ئیسرائیل و نرخی وزە و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەجێندای سەرەكی سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكا دەبێت.

هاوكات بایدن لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەشداری كۆڕبەندێك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هندستان و ئیسرائیل و ئیمارات دەكات.

سەرۆکی ئەمەریکا دوو رۆژ لە ئیسرائیل دەمێنێتەوە، رۆژی هەینی دەچێتە فەلەستین و لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین کۆ دەبێتەوە. بە گوێرەی بەرنامەی گەشتەکەی، جۆ بایدن لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو بەشدار دەبێ.

دوای ساڵ و نیوێك لە دەستبەكاربوونی جۆبایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا، ئەمە یەكەم جارە سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات، بڕیارە لە سەردانەكەیدا چاوی بە لێپرسراوانی باڵای قودس و ئیسرائیل بكەوێت و رێككەوتنی قودس واژۆ بكەن، واژۆكردنی رێككەوتنی قودس پەیامێكی یەكگرتووی قودس و ئیسرائیلە دژی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا