یەكێتی شكست بەهەوڵێكی توركمانەكان دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی پردێ، كە كوردە لە پۆستەكەی ماوەتەوە، بەوەش شكست بەهەوڵی توركمانەكان هێنرا بۆ گۆڕینی ئەو بەرێوەبەرە.

هەفتەی رابردوو توركمانەكان هەوڵیاندا، كە بەرێوەبەری پۆلیسی پردێ‌، كە سەر بەپارێزگای كەركوكە بگۆڕن، بەڵام لەلایەن یەكێتی نیشتمانییەوە شكست بەو هەوڵە هێنراوەو ئێستا بەرێوەبەرەكە لەجێگەی خۆی دەوام دەكات.

لەو بارەوە عەبدولموتەلیب نەجمەدین بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوكەوە هاتنە ناحیەی پردێ و ویستییان بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ناحیەكە، كە پشكی كوردە بگۆڕن و توركمانێك لە شوێنی دابنێن بەبێ ئەوەی هیچ نووسراو یان فەرمانێكی سەرووی خۆیان پێبێت، بەهەوڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەتایبەتی رێبوار تەها ئەندامی پەرلەمانی عێراق و حەمە سوور دووشیوانی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك ئەو هەوڵە شكستپێهێنرا.

بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ وتیشی: لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە زۆربەی بەڕێوەبەرەكانی فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكانی پردێ لەكورد سەندراونەتەوە و لەجێگەیان توركمان دانراون، تەنیا بەڕێوەبەری ناحیە و بنكەی پۆلیس لە دەستی كورددا ماونەتەوە، كەچی لەلایەن توركمانەكانەوە رۆژانە هەراسان دەكرێین و رێگریمان لێدەكرێت بەردەوام لەهەوڵدان ئەو دووپۆستەش لە كورد بسەنن.

لەدوای ساڵی 2017وە چەندین بەرپرسی كورد لەپۆستەكانیان دوورخراونەتەوەو یەكێتی نیشتمانیش بەردەوام هەوڵی ئەوەیداوە، كە رێگری لەو هەوڵانە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا