سەركردەیەكی “مەترسیدار” ی داعش لە هەرێم دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی هەواڵگری و دژە تیرۆری هەرێم، بەرپرسێكی باڵای چەكدارانی داعشیان دەستگیر كردوە.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای ئەو هەماهەنگیە ئەمنیەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ناوەنددا هەیە تایبەت بە ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان هەردوو دەزگای دژەتیرۆر و هەواڵگری هەرێمی كوردستان، پرۆسەیەكی هاوبەشمان ئەنجامدا بۆ دەستگیركردنی داواكراوان و هەڵاتوانی چەكدارانی داعش و ئەوانەی لە لیستی زانیارییەكانیاندا تۆمار كراون.

وتیشی: لەو پرۆسە هاوبەشەدا توانرا سەركردەیەكی داعش دەستگیر بكرێت بەناوی (محەمەد وەهبی فارس ئەلشجێری) كە هەماهەنگكاری گشتی نێوان هەردوو ویلایەتی كوردستان و باشور بووە لەلای چەكدارانی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا