پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زوور دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه‌و له‌شاری سلێمانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌و به‌نیازبوون له‌قه‌زای شاره‌زووریش هه‌مان تاوان ئه‌نجامبده‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە8ی ئایار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” له‌كاتی گه‌ڕان و دانانی بازگه‌ی كاتی هێزه‌كانی پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه گومان خرایه سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای ده‌ستگیركردنیان و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌مه‌به‌ستی دزیكردن چوونه‌ته قه‌زای شاره‌زوور”.
ئاماژەی بەوەکرد، تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و دانیان به‌وه‌دانا كه پێشتر له‌شاری سلێمانی ماتۆڕسكیل و سندوقی خێری مزگه‌وتیان دزیووه.
ڕوونیکردەوە، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.