پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی هەناردەی نەوت و داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوودا 7 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی ئامارێک کە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ دەرکراوە، لە مانگی ڕابردوودا عێراق بڕی 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە مانگی ڕابردوودا داهاتی نەوتی عێراق 7 ملیار و 699 ملیۆن و 272 هەزار دۆلار بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی ئەو نەوتەی هەناردەکراوە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە و هێشتا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک لەڕێی بەندەری جەیهانەوە ڕاگیراوە.