نرخی سووتەمەنی لە سلێمانی دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە بەنزینخانەکانی سلێمانی نرخی بەنزین و گاز دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە لەشاری سلێمانی نرخی سووتەمەنی دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هەریەک لە بەنزینی موحەسەن و سوپەر و نۆرماڵ 25 دینار لە نرخەکەیان کەمدەبێتەوە، بەوشێوەیە نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ دەبێت بە 925 دینار، یەک لیتر موحەسەن دەبێت بە 1125 دینار و یەک لیتر سوپەریش دەبێت بە 1275 دینار.

هاوکات، نرخی گاز 50 دینار دادەبەزێت و هەر لیترێک دەبێت بە 550 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا