حاکمی ویلایەتێکی ئەمریکا داوای ئەنجامدانی نوێژە بەبارانە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

حاکمی ویلایەتی یۆتای ئەمریکا بۆ ڕزگاربوون لە مەترسیەکانی وشکەساڵی داوا لە دانیشتوانی ویلایەتە دەکات “نوێژە بەبارانە” ئەنجامبدەن.

سپێنسەر کۆکس، حاکمی کۆماری ویلایەتی یۆتای ئەمریکا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوەو داوا لە خەڵکی ویلایەتە دەکات لە پشووی کۆتایی هەفتەدا هاوشانی ئەو نوێژی بەبارانە ئەنجامبدەن.

کۆکس لە ڤیدیۆکەیدا کە لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە داواش لە خەڵکی دەکات ئاو بپارێزن و دەست بەبەکارهێنانیەوە بگرن بەجۆرێک بۆ ماوەیەکی درێژ لە گەرماو نەمێننەوەو بەلوعەی شکاوی ماڵەکانیشیان چاک بکەنەوە”.

حاکمەکەی ویلایەتی یۆتا دەڵێت، ” ئەو ڕێنماییانە گرنگە جێبەجێ بکرێن، بەڵام من دەترسم تەنها ئەوانە بەس نەبن بۆ ڕزگاربوون لە وشکەساڵی، ئێمە پێویستمان بە بارانە و هەر ئێستاش پێویستمان، پێویستمان بە هەندێک دەستوەردانی خودایە لەم کارەدا، بۆیە داواتان لێدەکەم لە پشووی کۆتایی هەفتە لە ٤ تا ی حوزەیران لەگەڵ من بن و پێکەوە نوێژ و نزا بۆ بارینی باران بکەین”.

ئاماژە بەوەش دەکات، ” هەموو کەسێک بەبێ جیاوازی و هەر ئاینێکی هەبێت دەتوانێت لەم نوێژەدا بەشدار بێت”.

یۆتا یەکێک لە ویلایەتە شاخاوییەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکایە لە سوتانی دارستانەکانی ٢٠٢٠ ی ئەمریکا زیانی زۆری بەرکەوت، کە ئەو ئاگرە مەزنە یەکێک بوو لە دەرکەوتە ڕوونەکانی گۆڕانکاری ئاوهەوا لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا