لێدوانی وەزیری نەوت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکانی دادگای نێودەوڵەتییەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە و لەگەڵ برایانمان لە هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵین تاوەکو کێشەکە چارەسەر بکرێت.

وەزیری نەوتی عێراق وتی، داخستنی بەندەری جەیهان هەنگاوێکی سەخت بوو لە بەردەم عێراق، ئێمە دەمانەوێت دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت فرەچەشن بکەین.

لە شەشەمین دیداری نێودەوڵەتیی بەغدا رۆژی شەممە، 24-02-2024، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سرووشتی گرێبەستەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازە، ئێستا سەقاڵی دانووستانین لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ نوێکردنەوە و هەموارکردنی ئەو گرێبەستانە و گونجاندنیان لەگەڵ دەستووری عێراقیدا.

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، کە تێبینیان کردووە کە لە ناوچەکانی سنووری سعودیە و سووریا بەرهەمی گاز باشە، بۆیە دەستدەکەن بە بەرهەمهێنانی. لە رابردوودا چەندین پاڵاوگەی گرنگییان کردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا