پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسنوری ئاغجەلەر ڕاوچییەکیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنورەکەیان مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر لە سنوری گوندی مۆتلیجە ڕاوچییەکیان دەستگیرکرد، کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوو.
هاوکات، دەست بەسەر کەوێکی زیندوو، قەفەسێک و ماتۆڕسکیلێکدا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.