هۆشداری لە زیاد بوونی سکچوون و ڕشانەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لەسلێمانی رایدەگەیەنێت “لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لە ناو منداڵاندا و داواش لە دایکان و باوکان دەکات بەبێ سەرچاوەی زانستی چارەسەر بۆ منداڵەکانیان بەکارنەهێنن”.

پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال بۆ منداڵان رایگەیاند “بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرما و پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک و گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەكات”.

دەشڵێت “هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن ناكرێت لەخۆوە چارەسەر بەكار بهێنرێت”.

بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت”:-

١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.

٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.

٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا