پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغداد، پێشوازیكرد لە شاندێكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
سەرۆككۆمار، جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەبواری ڕێكخستنی هەڵبژاردن و ئاسانكردنی فاكتەری سەركەوتنی، هەروەك جەختی لە پێویستی سەرخستنی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەیی سەرۆكایەتی كۆمار و حكومەتیشی دەربڕی بۆ مسۆگەركردنی پشتیوانی پێویست بۆ سەرخستنی كارەكانی كۆمسیۆن.
هەروەها سەرۆككۆمار ئاماژەی بەوە كرد لە ئەگەری پەسەندكردنی بودجەی گشتی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێتە هۆی زاڵ بوون بەسەر هەموو ئاستەنگ و پێداویستیەكان كە پێویستن بۆ كارەكانی كۆمسیۆن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.
لە دیدارەكەیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران، سەرۆككۆمار ڕایگەیاند كە هەموو هەوڵەكان بە ئامانجی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و بێ كێشەیە، جێگیری بارودۆخی ئاسایشی شارەكان ئەو پرۆسەیەش بەهێزتر دەكات، ئەوەش دوپات دەكاتەوە كەپێویستی بە پەرۆشییەكی زۆر هەیە بۆ ئاسانكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
سەرۆككۆمار گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی ورد گرت كەلەلایەن كۆمسیارانەوە پێشكەش كرا، كە تێیدا ئامادەیی كۆمسیۆنیان نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەبەرواری پێشنیاركراودا لە ناوەڕاستی مانگی 12 داو ئامادەبووان هیوای خۆیان بۆ تەواوكردنی خێرای پەسەندكردنی بودجە دەربڕی بەهۆی پەیوەست بونی بە دابینكردنی پێداویستییە لۆجستییەكان و ئاسانكردنی هەموو پێداویستییەكانی هەڵبژاردن.