بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بكەین كە حكومەت پەیڕەوی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق لە دەباشان كۆبوونەوە.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرا و جەخت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ژاپۆن كرایەوە بەجۆرێك كە لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكانی نێوان هەردوولا بێت.

ژیانی خەڵك و نەبوونی حوكمڕانییەكی تەندروست لە هەرێم تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەڵوێستی یەكێتی كرد و وتی، ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بكەین كە حكومەت پەیڕەوی دەكات، هەموو جومگەكان قۆرخكراون و ژیانی خەڵكەكەمان لەبەردەم مەترسیی حكومەتێكدایە كە جیاكاری لەنێوان شارەكاندا دەكات. هەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە هاوهەڵوێستەكانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین.

لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەهەنگاوەكانی جێبەجێكردنی كارنامەی نوێی حكومەتی عیراق كرد و جەختی لە هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردەوە وەك فاكتەرێكی گرنگ بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاكسازی و بەرقەراربوونی سەقامگیری لە وڵاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا