خۆپیشاندەرانی لوبنان داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکەن

پۆلەتیک پرێس

دژ بە دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەیان بەهەزاران خۆپیشاندەرانی لوبنانی ۆرژانە سەر شەقامەکان و هێرشیانکردە سەر بەشێک لە دامو دەزگاکان و داوای هەڵبژاردنى پێشوەختەو سزادانی ئەو کەسانەیانکرد کە بوونە هۆی تەقینەوە گەورەکەی بەندەرى بەیروتیانکرد.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە خۆپیشانەکەدا گرژى لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانى روویدا کە بەهۆیەوە پۆلیسێکدا گیانی لەدەستداوە و 117 خۆپیشاندەریش برینداربوون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا، دەیان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتاوەتە سەر وەزارەتی دەرەوەی لوبنان و تێیدا وێنەی سەرۆکی لوبنانیان سووتاندووە.


هاوکات خۆپیشاندەران داوای سزادانی ئەو کەسانەیان کرد کە بوونە هۆی تەقینەوە گەورەکەی بەندەرى بەیروت.

هەر بەهۆی فشارى خۆپیشاندەرانەوە حەسەن دیاب سەرۆکوەزیرانی لوبنان، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەى کرد.

رۆژی سێشەممەى رابردوو تەقینەوەیەکى بەهێز لە بەیروتى لوبنان روویداو بووە هۆی گیان لەدەستدانی 158 کەس و برینداربوونی شەش هەزار کەسی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا