ماكرۆن سەردانی لوبنان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەئامانجی چاودێریكردنی پڕۆسەی چاكسازی لەو وڵاتەدا بۆجاری دووەم لەم مانگەدا ئیمانیۆل ماكرۆنی سەرۆك كۆماری فەڕەنسا سەردانی لوبنانی دەكاتەوە.

سەردانەكەی ماكرۆن، هاوكاتە لەگەڵ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنان ئەوەش پاش ئەوەی حكومەتی پێشوو دەستی لەكاركێشابوویەوە.

بەهۆی فشاری خۆپیشاندانی چەند رۆژەی خەڵكی ئەو وڵاتەوە حكومەتی پێشووی لوبنان كە حەسەن دیاب سەرۆكایەتی دەكرد لە رۆژی 10ی ئەم مانگە دەستیلەكاركێشایەوە.

لەو سەردانەیدا ماكرۆن دەیەوێت راستەوخۆ چاودێری ئەو چاكسازی و گۆڕانكارییانە بكات كە بڕیارە لەپێكهێنانی حكومەتی و نوێ و پرۆسەی چاكسازی لەو وڵاتەدا بێتەدی.

رۆژی ئەم مانگە تەقینەوەیەكی بەهێز بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاندو بەهۆیەوە نزیكەی 200 كەس گیانیان لەدەستدا، بەهەزاران كەسی دیكەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا