بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: هەر هاوبەشێک پێوەری ئاوی نەبەستبێت، مانگانە 45 هەزار دیناری لەسەر هەژمار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی پاکتاوکردنی قەرزی هاوبەشانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕیاری لێخۆشبوونی %15ـی قەرزی هاوبەشانی ئاو بۆ ماوەیەکی رادەگەیەنێت و ئاگاداری هاوڵاتییانیش دەکاتەوە؛ “هەر هاوبەشێکی ئاو، پێوەری نەبەستبێت مانگانە بە تێکڕایی 45 هەزار دیناری لەسەر هەژمار دەکرێت”.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لەرێگەی مایکی پۆڵەتیک پرێسەوە رایگەیاند،بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، قەرزی کەڵەکەبووی هاوبەشانی ئاو بەرێژەی %15 لێخۆشبوونی بۆ دەردەکرێت.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، بڕیاری لێخۆشبوونەکە تەواوی شوێنەکانی وەک یەکەکانی نیشتەجێبوون، شوێنە بازرگانییەکان و ماڵە ئاساییەکانی هاوڵاتییان و تەواوی شوێنە گشتییەکان دەگرێتەوە.

سەبارەت بە ماوەی ئۆفەرەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بەختیار تاهیر ئاشکرایکرد، دەرفەتی لێخۆشبوونی %15ی قەرزی هاوبەشانی ئاوی سنووری پارێزگای سلێمانی لە 10ـی 12ەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوە سێ مانگ و تا 10ـی 3ـی ساڵی ئایندە بەردەوام دەبێت و تەواوی پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، تا ئێستا نزیکەی %87ی هاوبەشانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پێوەری ئاویان بەستووە و داواش دەکات ئەو هاوبەشانەی تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە، بە زووترین کات پێوەری ئاو ببەستن “چونکە لەکاتی دیاریکردنی نرخی ئاو، بەشێوەی مەقتوع بۆیان دیاریدەکرێت لەکاتێکدا ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بەستووە، بەگوێرەی رێژەی بەکارهێنانی ئاو نرخەکانیان بۆ دیاریدەکرێت”.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “هەر هاوبەشێک پێوەری ئاوی نەبەستبێت، بەشێوەی مەقتوع، واتە مانگانە بەتێکڕایی 45 هەزار دیناری لەسەر هەژمار دەکرێت بێ گوێدانە رێژەی بەکارهێنانی ئاو”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا