پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی 9ی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە نورەدین عوسمان ئاماژەی بەوەکرد، “ئەگەر هیچ کێشەیەکی هونەری و تەکنیکیمان بۆ نەیەتە پێشەوە، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی رادەگەیەنین”.
ئاشکراشی کرد، “ئەگەری هەیە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان بکەوێتە ئێوارە و لەڕێی ماڵپەڕی ئەزموونەکانەوە بڵاوبکرێتەوە”.
جێی ئاماژەیە، لەمساڵدا 123 هەزار و 993 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەی نیشتمانیان کردووە.