لە هێرشێکی حوسییەکان بۆسەر کەشتییەکی بازرگانی لە دەریای سوور سێ کەس کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حوسییەکانی یەمەن لەرێگەی مووشەکەوە هێرشیانکردە سەر کەشتییەکی بازرگانیی ئەمریکی و هێرشەکە کوژرانی سێ کەس ئەندامی تاقمی دەریاوانیی کەشتییەکە و برینداربوونی پێنج ئەندامی دیکەی لێکەوتەوە.

هێزە چەکدارەکانی حوسییەکانی یەمەن جارێکی دیکە هێرشیانکردە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی جیهان و رۆژی چوارشەممە (6-3-2024) بە مووشەک کەشتیی بازرگانیی (ترو کۆنفیدن)ـی ئەمریکایان کردە ئامانج.

باڵیۆزخانەی بەریتانیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن (لە ساڵی 2015ەوە لەو وڵاتە کشاوەتەوە) رایگەیاندووە، لە هێرشەکەدا سێ ئەندامی دەستەی کەشتیوانیی کەشتیی ‘ترو کۆنفیدنس’ کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی حووسییەکان رایگەیاند، پاش ئەوەی ئەندامانی کەشتیی ‘ترو کۆنفیدنس’ رەتیانکردەوە کەشتییەکە چۆڵبکەن، هێزەکان بە مووشەکی دەریایی ‘کەشتییەکی ئەمریکی’یان بەئامانجگرتووە.

حوسییەکانی یەمەن گرووپێکی چەکداریی لە یاسادەرچوون کە پێشتر لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ خرابوونە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام ئیدارەی جۆو بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونی، ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە و لە 17ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ جارێکی دیکە، ئەو گرووپە وەک یەکێک لە گرووپە تیرۆرستییەکانی جیهان ناسێندرا.

حوسییەکانی یەمەن لە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین، لە رۆژی 17ـی تشرینی دووەمی 2023ەوە چەندین چالاکی جۆربەجۆریان لە دژی کەشتی و بارهەڵگرە مەدەنی و بازرگانییەکانی رۆژئاوا ئەنجامداوە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا