کۆتایی چیرۆکەکەی ئەردۆغان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پینار ترێمبلەی نوسەر لە رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست باس لەوە دەکات، “سەرۆکی تورکیا و وەزیرەکان و تەنانەت بەڕێوەبەری بەشەکان هەریەکەیان فڕۆکەیەکی تایبەتیان هەیە، کەچی بەدەنگی بەرز دەڵێن تورکیا فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەی نییە”.

لە نوسراوەکەیدا پینار دەڵێت: حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا شکستیهێناوە لە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی بەدەست لافاو و ئاگرکەوتنەوەکانەوە دەناڵێنن، بەڵام توانیویەتی پارێزگاری لە گرێبەستە قازانجاوییەکانی ئەو کەسانە بکات کە بڕیاربەدەستن.

لە سەرەتاکانی مانگی ئابەوە، دورگەکانی باشوری تورکیا رووبەڕووی سوتانی یەک لەدوای یەکی دارستانەکان دەبنەوە، لە هەمانکاتدا رۆژهەڵات و باکوری تورکیا بەدەست لافاوەوە دەناڵێنن، بەڵام گرنگینەدانی حکومەتەکەی ئەردۆغان بە داواکارییەکانی گەل، بووەتە جێی سەرسوڕمان بۆ زۆرێک لە تورکەکان.

ئەو دەڵێت: جەهەنەمەکە زۆر ئازاربەخش بوو و نەدەکرا تەماشا بکرێت، خزمەتگوزاری دارستان لە تورکیا لەگەڵ تێپەڕینی کات پاشەکشەی کردووە، خەڵکی شارە بەرپرسەکان خۆیان گێل دەکەن لە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی دارستانەکان، پیاوانی ئاگرکوژێنەرەوە تەنانەت لەڕووی کەرەستەی خۆپارێزیشەوە کەمدەرامەتن، زۆربەیان تەنانەت بە بێ کڵاوی خۆپارێزی بەناو ئاگرەکاندا دەڕۆن.

پیاوانی ناو حزبی داد و گەشەپێدان لە شوێنە جیاجیاکان پێدەکەنین، لەکاتێکدا جوتیاران تەماشای داهاتووی خۆیان دەکرد چۆن دەسوتێت

ترێمبلەی دەڵێت: لەکاتێکدا کە هەموو ئەمانە روویان دەدا، حکومەت نەک خاووخلیچک بوو، بەڵکو وا دەرکەوت کە هەر گرنگی پێنادات، ئەوان شانازیان دەکرد بەوەی پێویستیان بە یارمەتی یۆنان و ئیسرائیل نییە و ئەگەر ئەو یارمەتییانە قبوڵ بکەن کەشەکە ئاڵۆزتر دەبێت، پیاوانی ناو حزبی داد و گەشەپێدان لە شوێنە جیاجیاکان پێدەکەنین، لەکاتێکدا جوتیاران تەماشای داهاتووی خۆیان دەکرد چۆن دەسوتێت.

ئەو نوسەرە ئاماژە بەوەدەکات، “ئەردۆغان بە یاوەری دەیان ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ و سەدان پاسەوانی تایبەت سەردانی ئەو ناوچانەی کرد و پەیمانی بینای زیادەی بە خەڵکی دا، ئەو بینایانەی بەهۆی لافاو و زەمینلەرزەکانەوە تێکدەشکێن! پەیمانی ئەوەشی پێدان قەرز لە بانکەکان دەکەن و وەک بابەنوئێلێک رۆڵی گێڕا، کاتێک کیسە چای بەسەر خەڵکیدا هەڵدا”.

دواتر حزبی داد و گەشەپێدان دەستیکرد بە هەڵمەتی تۆمەتبارکردنی “تیرۆرستان” بەو ئاگرە، وتی گوایە بەڵگەی هەیە، بەڵام ئێمە تا ئێستا ئەو بەڵگانەمان نەبینیوە، پاسەوانان چەندین خاڵی پشکنینیان داناوە و داوای پێناست لێدەکەن، ئەگەر شوێنی لەدایکبوونتیان بەدڵ نەبوو و گومانیان هەبوو کە کوردیت، ئەوا تۆش دەبیتە “تیرۆرست”!

ئەگەر شوێنی لەدایکبوونتیان بەدڵ نەبوو و گومانیان هەبوو کە کوردیت، ئەوا تۆش دەبیتە “تیرۆرست”!

تریمبلەی دەڵێت: هەرزوو هاشتاگی #HelpTurkey لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام تورکیا داواکردنی یارمەتی بە سوکایەتی بۆسەر دەوڵەت لەقەڵەمدەدات، چونکە تورکیا بەهێزە!

بەپێی قسەی ئەو نوسەرە، “کاتێک ئەو پشێویەی خەڵک دەبینی لەکاتی ئاگرکەوتنەوە و لافاوەکان، کە چۆن هاوڵاتیان بەبێدەسەڵاتی شەڕی مانەوە دەکەن، دەتوانیت بڵێیت: ئەمە دیمەنی دەوڵەتی شکستخواردووە، وەکچۆن زۆرێک لە سیاسییە یاخیبووەکان و رەخنەگرە سەربەخۆکان دەیڵێن.

ترێمبلەی نوسیویشیەتی: ئەردۆغان باجی ئەم ئاگرکەوتنەوانە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەدات و هیچ کەسێک متمانەی بە حکومەتەکەی نەماوە و ئەمەش کۆتایی چیرۆکەکەی ئەردۆغانە.

دەشڵێت: تورکیا تەنیا ئەو کاتە بەهێزە کە بابەتەکە پەیوەستە بە دەستگیرکردنی ئۆپۆزسیۆنەکان و سزادانیان، لە سێ ساڵی رابردوودا، کاتێک سیستمی تورکیا بووە سیستمێکی سەرۆکایەتی، زیاتر لە 29 هەزار کەس بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان سزادراون، ئەمە تەنیا دژی ئەردۆغان، بە هەزارانی دیکەش بەبیانوی سوکایەتیکردن بە ئەندامانی خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانی و وەزیرەکانی سزادراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا