پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی نیسان له‌شاری سلێمانی له‌نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دیناره و خشته‌ی پێدانی كاره‌با گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
لەوبارەیەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی نیسان له نێوان (100) بۆ (120) سه‌عاتدا بووه.
ئەوەشی خستەڕوو، نرخی هه‌ر سه‌عاتێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به (45) چل و پێنج دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان له نێوان چوار هه‌زار و بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
وتیشی، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا (2023.5.15) له‌سه‌عات (01:00)ـی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (01:00) شه‌و ده‌بێت و دواتر له سه‌عات (07:00) بۆ سه‌عات (8:30) سه‌رله‌به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له رۆژانی هه‌ینی نه‌بێت كه له‌سه‌عات (11)ـی پێشنیوه‌ڕۆوه كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان.
جەختی لەوەش کردەوە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.