ئومێد سەباح: ئەمڕۆ موچەی مانگی چوار یەکلایی دەکرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت “لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باس لە هێڵە گشتیەکانی بودجە دەکرێت، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانیش بەلێبڕینەوە یان بەبێ لێبڕینەوە بەستراوەتەوە بە بودجەی هەرێمی کوردستان”.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر چەند تەوەرێك كۆببێتەوە، كە بریتین لە پرسی ئەمنی هەرێم و خستنەڕووی هێڵە گشتییەكانی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم و چەند تەوەرێكی دیكە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: “دەمانەوێت ریفۆرمی ئابوری و رێگەکانی زیادکردنی داهات و باشترکردنی خەرجییەکان بکەین و رێگەچارەیان بۆ دابنێین”.

وتیشی “سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵی کراوە تیایدا ئامادەیی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە لەبارەی ئەوەی هەر پابەندبوونێک لەسەر هەرێم هەیە، ئەوان پێیەوە پابەنددەبن”.

لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەكرد، هیچ بڕیارێک لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ بە لێبڕین یان بە تەواوی نەداوە و ئەم بڕیارە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا یەكلایدەكرێتەوە.

بەوتەی ئومێد سەباح، ئامادەكاری كراوە بۆئەوەی جارێكی دیكە شاندی هەرێم بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان سەردانی بەغدا بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا