کەشناسی عێراق: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە19ی ئادار، دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” سبەینێ چوارشەممە20ی ئادار، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەهەندێک ناوچە، هەروەها کەشوهەوای هەرێمی کوردستانیش هەور و باران دەبێت لەگەڵ ڕەشەبای چڕی مامناوەند و بەراوارد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێنجشەممە21ی ئادار، کەشوهەوا هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات کەمێک بەرزدەبنەوە.

ڕوونیکردەوە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری باران بارین تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا