پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریداوە، سەرجەم پشکنینەکانی توشبووانی کۆرۆنا تەنیا لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا بکرێن و لە نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا قەدەغە دەکرێت.
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، “لەپێناو رێگریکردن لە کردنەوەی تاقیگەی بێ مۆڵەت، پشکینی کۆرۆنامان لە رێگەی خوێن و وەرگرتنی سامپڵی لوتەوە لە تاقیگە ئەهلییەکان قەدەغەکردووە.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت تەنیا لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەنجامبدرێن.”
باسی لەوەشکرد، “نیگەرانین لەوەی هەندێک پزیشک، بێ متمانەی هاوڵاتیانیان بە کەرتی گشتی قۆستۆتەوە و لەپێناو پارەدا بانگەشەی چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا دەکەن.”
لەماوەی رابردوودا، لە عێراق بەهۆی ئەوەی رێگە بەچەند کلینیکێک و نەخۆشخانەیەکی تایبەت درا پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن، چەند شوێنێکی دیکە بەبێ بوونی مۆڵەت دەستیانکرد بە ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.