پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە11ی کانونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرجەم کلینیک و نەخۆشخانەکان لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە پارەدان دەبێت بە سیستمی ئەلیکترۆنی.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد.” لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە کلینیک و نەخۆشخانە بەناوبانگەکان بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کاردەکەن”.
لەکاتێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لەماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە بەنزینخانەکان پارەدان دەکرێت بەسیستمی ئەلیکترۆنی.