پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:”به ئامانج گرتنى باڵیۆزخانه‌ى وڵاتان به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا و باره‌گاى نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه له به‌غدا، ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نى ئه‌منى و سیاسى و ئابورى عێراق و له ده‌ستدانى متمانه‌ى عێراق له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى”.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌كانى وڵاتان و باره‌گاكانى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له به‌غدا، ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى عێراق و متمانه‌ى عێراق به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوپه‌یمانه‌كانى به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا”.
ده‌شڵێت “ئه‌و وڵاتانه‌ى داعشیان تێكشاند و پشتگیرى رێكخستنه‌وه‌ى عێراق و سوپاى عێراقیان كرد، ئه‌مڕۆ باره‌گاكانیان به ئامانج ده‌گیرێت له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه له‌كاتێكدا عێراق به‌رپرسه له پاراستنى باڵیۆزخانه و نێرده‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر وتی، “هه‌رچه‌نده تا ئێستا گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر نه‌بووه‌ته بڕیار، به‌ڵام به‌و پێیه‌ى هه‌رێم به‌شێكه له سه‌روه‌رى عێراق، قورسه به‌بێ رێككه‌وتنى عێراق ئه‌مریكییه‌كان بتوانن بێنه هه‌رێم”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق وتیشى:”به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ته‌نها له ره‌هه‌ندى سیاسیه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى نابێت، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و پشتگیریانه‌ى ئه‌مریكا هه‌یه‌تى بۆ به‌هێزكردنى سوپا و ئابورى عێراق نامێنێت، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا هاوكارى عێراق ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى و چاره‌سه‌ركردنى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى”.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌و بۆردومانه‌ى له رابردوو كرایه‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له هه‌ولێر، په‌یامێك بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئه‌مریكاش كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان لێره‌ش بن ئه‌و گروپانه ده‌توانن بیانكه‌نه ئامانج، چونكه ئه‌م گروپانه پشتگیرى لایه‌نێكى ده‌ره‌كییان هه‌یه، كه عێراقى هه‌ڵبژاردووه بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى ململانێكانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا”.
رۆژى 30ى 9ى 2020، هێرشێكی موشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌بازیی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، ڕاسته‌وخۆش دوای ئه‌و هێرشه ئه‌مریكا میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تبار كرد.