پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بكات و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە، كۆشكی سپی دەڵێت، لەو سەردانەدا جەخت لە چەند پرسێكی گرنگی بەرژەوەندیی هاوبەش دەكرێتەوە، بەتایبەت لە كەرتەكانی پەروەردە، تەندروستی، كولتووری، وزە و كەشوهەوا.
كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: سەرۆك بایدن لە كۆشكی سپی رۆژی 26ی تەممووز پێشوازی لە مستەفا كازمی دەكات لە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا تاوتوێی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژیی هەردوولادا دەكرێت.
كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەش كردووە، هەر لەو سەردانەدا جەخت لە چەند پرسێكی گرنگی بەرژەوەندیی هاوبەش دەكرێتەوە، بەتایبەت لە كەرتەكانی پەروەردە، تەندروستی، كولتووری، وزە و كەشوهەوا”.
سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ واشنتن لەكاتێكدایە، بنكە و ناوەندە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا لە عێراق جاروبار لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە دەكرێنە ئامانج. جۆ بایدن لەو كاتەوەی لە 20ی كانوونی دووەمدا دەستبەكاربووە، دوو جار فەرمانی بۆردوومانكردنی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حەشدی شەعبیی داوە.