پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان شەش تۆمەتباری تەقەكەر و ئاژاوەگێڕیان دەستگیركرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەكردن لەلایەن چەند چەكدارێكی نایاسایی و تێكدەر و ئاژاوەگێڕ و تەقەكەر لەباخێكدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، كەهەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەكردن و دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ، لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە شەوی 11_9_2023 ( شەش ) تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەكی بێ مۆڵەت و سەدان فیشەك و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن.
ئەوەشهاتووە، لە كاتی جێبەجێكردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران، بە چەك ڕووبەڕوی هێزەكانمان بونەوە و سەرئەنجام دەستگیركران و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (156) لە یاسای سزادان ڕاگیران و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.
هێما بەوەشكراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، سوپاسی هاوكاری و پشتیوانی هاوڵاتیان دەكات لەپێناو زیاتر بەرقەراربونی ئاسایش و ئارامی، بۆ چەسپاندنی یاسا.