پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، لە 39 شارۆچکە و ناوچەی جیاوازی ئیستانبوڵ 697 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و دەروازە سنوورییەکان، بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەندەرەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی قەزاکان، هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەکرد، لەم هەڵمەتەی تیمەکان کە 24 کاتژمێری خایاند، 697 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.
ڕوونیکردەوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانیان کۆچبەرەکان ڕادەستی ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەران دەکرێن.