200 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر  دەست بەسەر نزیكەی 200 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی  حوزەیرانی 2021،  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە چوار مارکێت و سێ کۆگا دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە 200 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

هاوكات ئەوەشهاتووە، جۆری ماددەكان   لە حەشیش، زرنیخ و رەساس پێكهاتوون و ماددەكان  زیاتر كەسانی بیانی بەکاری دێنن و ئەو کەسانەشی کە بەتۆمەتی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون نیپاڵی و پاکستانین.

ئاماژە بەوەشدراوە ماددە هۆشبەرەكان لەرێی کۆمپانیاکانی خۆراک  لە  بەغداوە  هێنراونەتە هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا