کازمی سەردانی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمزووانە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر قۆناغی داهاتووی وڵات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان سەردانی هەولێر دەکەم.

مستەفا کازمی بە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی راگەیاند، پەیوەندییەکانم لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان نوێ نییە و تەنیا لە بابەتەکانی پەیوەست بە بودجە کورت نەبووەتەوە.

وتیشی: هەمیشە لە پەیوەندیدا بووم لەگەڵ هاوڕێ و برام مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کە هەمیشە وەک یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانم تەماشام کردووە.

لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەشەوە کازمی باسی لەوەکرد، سەرجەم فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان تێبینی و هەمواریان هەبوو بۆ پڕۆژەیاسای بودجە و هەمووان بە ئاستی جیاواز رۆڵیان هەبوو لە تێپەڕاندنی خاڵە ناکۆکەکانی تایبەت بە پشکی هەرێم.

وتیشی: ناکرێت ئەوە لەبیرکەین سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی رۆڵی ئەرێنییان هەبوو لە لێکنزیککردنەوەی تێڕوانینە جیاوازەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا