ئێران: لەهەولێرەوە بەهاوكاری مۆساد پلانی كوشتنی زانا گەورەكەمان داڕێژراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمیر موسەوی، دیبلۆماتكاری پێشوو و شارەزای بواری ستراتیژی دەڵێت: “تیرۆرستان”ی كورد بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی و ئەمریكییەكان، دەستیان هەبوو لە كوشتنی موحسین فەخریزادە.

ئەمیر موسەوی رایگەیاند، “ئێران زانیاری بەدەست گەیشتووە، تیرۆرستانی كورد لەگەڵ مۆساد و ئەمریكییەكان دەستیان هەبووە لە كوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ بنكەی هەریری ئەمریكییەكان و مۆساد.”… كە تا ئێستا دیارنییە مەبەستی موسەوی لە تیرۆرستانی كورد كێیە..

باسی لەوەشكرد، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی ئێران سەركردایەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی كۆمەڵەی تیرۆرستی لەسەر خاكەكەیانە، وتیشی: ئێران چاودێری جوڵەی جولەكە و ئەمریكییەكان و بەشێك لە رێكخراوە عەرەبییەكان و چەكدارە بەكرێگیراوەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

بەپێی قسەی ئەمیر موسەوی، “شەمخانی یەكەم كەس بوو دڵنیابوو لەوەی لە كوژرانی فەخریزادەدا رۆبۆت بەكارهێنراوە”، وتیشی: ئێران دوو ئۆپەراسیۆنی دیكەی كوشتنی كەسایەتی سیاسی و ئەتۆمی وڵاتەكەی پوچەڵكردووەتەوە لەماوەی كوژرانی فەخریزادە.

پێشتریش رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی وردەكاری نوێی ئاشكرا كرد سەبارەت بە بابەتی كوژرانی زانای بەناوبانگی ئێرانی موحسین فەخریزادە، بەپێی رۆژنامەكە، فەخریزادە لەڕێی چەكی نوێی كوالتی بەرز كوژراوە، ئەو چەكە تایبەتمەند بووە بە زیرەكی دەستكرد و فرە كامێرا بووە و لەڕێی مانگی دەستكردەوە كاری كردووە.

هەر لەو رۆژنامەیەدا هاتووە، مۆساد و ئەندامانی ئیسرائیل ماوەی 14 ساڵ بوو هەوڵیان بۆ كوشتنی موحسین فەخریزادە دەدا، تا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو توانیان ئامانجەكەیان بپێكن لەڕێی زیرەكی دەستكرد و رۆبۆتەكانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا