زانیاری نەبیستراو لەبارەی ساختەكاری لە هەولێر ئاشكرا دەكرێت “کەسێک 100 دەنگی داوە”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت: لە رۆژی هەڵبژاردندا لە هەولێر ساختەكاریی زۆر كراوە و تەنها كەسێك 100 دەنگیداوە، ئەوانەی بەشداری ساختەكارییەكە بوون سزا دەدرێن، كەسێك ئەگەر بە ئەنقسەت زیاتر لە دەنگێك بۆ لایەنێك بدات كەمترین سزای شەش مانگ زیندانی و 250 هەزار دینار غەرامەیە.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە، لە بارەی ئەنجامی تانەكانی یەكێتی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی پەرلەمانی عێراق و گۆڕانكاری لە ژمارەی كورسییەكانی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان لە سنوری دوو بازنەی هەولێر و سێ بازنەی سنوری پارێزگای نەینەوا تانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تۆماركرد و تانەكان دراوەتە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان، تەنها هاوپەیمانیش تانەی لەسەر هەڵبژاردنەكە نەكردوە، بەڵكو لایەنی تریش هەبووە.

وتیشی: ئەنجامی تانەكانی هاوپەیمانی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر بەتایبەت لەو دوو بازنەیە، كورسی تر بۆ هاوپەیمانی گەڕاوەتەوە و ئێستا هاوپەیمانیی كوردستان خاوەنی 18 كورسی پەرلەمانی عێراقە.

باسی لەوەشکرد: لە بازنەی سێی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر بۆمان دەركەوت كە رێژەی دووبارەبوونەوەی دەنگدان زۆر زۆر بووە، 14 سندوقی دەنگدان رەتكراوەتەوە و رێژەكەی دەنگی دووبارە 70% بەرەو سەرەوە بووە، لە كاتێكدا هەردەبوو دوای تەواوبوونی دەنگدان و جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەوكارە بكرایە و ئەو سندوقانە رەتكبرایەتەوە و ئەنجامی سەرجەمیان پوچەڵبكرایەتەوە، لەبەرئەوەی بۆ سندوقێك كە كۆمسیۆن دیاریكردوە 500 دەنگ بوو‌ە، بەڵام بەهۆی رێژەی كەمی بەشداری دەنگدان لەهەر وێستگەیەك ئەگەر 300 دەنگی تێدا درابێت 270 دەنگیان ساختە بووە و دووبارە بووە.

راشیگەیاند: لە سنوری هەولێر نزیكەی 2400 دەنگ و پەنجەمۆری دووبارە هەیە، وێستگەی دەنگدانی تێدایە تەنها كەسێك 100 دەنگی داوە، هەبووە 50 دەنگیداوە، بەڵام بەپێی ماددەی 31ی هەڵبژاردن سزا بۆ ئەوانە دیاریكراوە و ناو و ناونیشانیان بە میكانیزمی ئەمجارەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، ئەوانەی بەشداری ساختەكارییەكە بوون سزا دەدرێن، كەسێك ئەگەر بەئەنقسەت زیاتر لە دەنگێك بۆ لایەنێك بدات كەمترین سزای 6 مانگ زیندانی و 250 هەزار دینار غەرامەیە.

رزگار حاجی حەمە باسی لەوەشكرد: لەسنوری پارێزگای نەینەواش لەو بازنەیەی هاوپەیمانی كوردستان كورسییەكەی خۆی وەرگرتوەتەوە، بەهۆی ئەوە بووە كە دوای تەواوبونی هەڵبژاردن ئەنجامی هەڵبژاردن و سندوقەكان رەوانە بكرێت، بەڵام نەنێردراوە، هەروەها میمۆری ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش نەنێردراوە، بۆیە كارمەندانی ئەو وێستگانەی رەتكراونەتەوە، بەپێی یاسای كۆمسیۆنیش لەهەر شوێنێك سكاڵا هەبێت و ئەنجامەكان رەتبكرێنەوە و كێشەی تێدا بێت و سكاڵاكە ببرێتەوە كارمەندانی كۆمسیۆنیش سزا دەدرێن كە لە ساڵێك زیندانیكەمتر نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا