لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر بۆ رادەستكردنی تەرمێك بە خێزانەكەی داوای 10 ملیۆن دینار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشخانەیەكی ناحكومی لە شاری هەولێر بۆ پێدانەوەی تەرمێك بە كەسوكارەكەی ، داوای 10 ملیۆن دیناریان لێدەكەن، بنەماڵەی كۆچكردووەكە دەڵێن، لە بەرامبەر 32 رۆژ خەواندنی نەخۆشەكەیان 35 ملیۆن دیناریان لێوەرگیراوە.

كەسوكاری ئەو نەخۆشە كۆچكردووە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا باسیان لەوەكرد، نەخۆشەكەیان32 رۆژە لەو نەخۆشخانە “ئەهلی”یە دایە و لە بەرامبەردا بڕی 35 ملیۆن دیناریان لێوەرگیراوە.

باس لەوەشدەكەن بە بڕی 10 ملیۆن دینار دەرمانیان لە دەرەوەی نەخۆشخانەكە كڕیوە.

كەسێكی نزیكی ئەو هاووڵاتییە كە كۆچی دوایی كردووە وتی: مادەم وایە ئێمە تەرمەكە نابەینەوە و بالای خۆیان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا