پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرجەم ئەو دوكاندارانەی بازاڕی لەنگە كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەكەوە زیانیان بەركەوتووە، لە 100٪ لە باجی ئەمساڵ و بۆ ساڵی رابردووش لە 30 ٪ دەبەخشرێن.
بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی و چەند لێپرسراوێكی دیكە كۆبوونەوەیەك لەبارەی هاوكاریكردنی دوكاندارانی زیانلێكەوتووی بازاڕی لەنگە بەڕێوەچوو و تیایدا پارێزگار ، سەرۆكی شارەوانی راسپارد، دوای جەژن دەستبكرێت بەڕێكخستنەوەی سەرتاسەری بازاڕی لەنگە و لادانی سەرجەم زیادەڕۆیی و سەرپێچیەكانی ناو بازاڕەكە، كە سیمایەكی ناشارستانین و بوونەتە هەڕەشە و مەترسی بۆ دووبارەبوونەوەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكە.
هەروەها، لە كۆبوونەوەكەدا بەمەبەستی هاوكاریكردنی زیاتری دوكاندارە زیانلێكەوتووەكانی بازاڕەكە، بڕیاردرا دوكاندارەكان بۆ ساڵی 2023 ٪30 و بۆ ساڵی 2024 ٪100 لە وەرگرتنی باج ببەخشرێن، كە ژمارەیان 166 دوكاندارە.
رۆژی 6ی ئادار، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێریش بڕیاریدا بەلێخۆشبوونی یەك ساڵی كرێی ساڵانە و شەش مانگی لێخۆشبوون لە ڕسووماتی خۆڵ و خاشاكی هەموو ئەو دوكاندارانە.