هەرێم و بەغدا لەسەر پرۆژە یاسای بودجە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2023 رێككەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەكان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 گەیشتنە رێككەوتن.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا، 12.67% دەبێت و حكومەتی عێراق پارەی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەدات.

هاوكات بودجەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بودجەی سیادی دەبێت.

قەبارەی بودجەی ئەمساڵی عێراق نزیكەی 200 ترلیۆن دینارە كە ئەوەش گەورەترین بودجەی عێراقە لە مێژوودا و نرخی بەرمیلێك نەوت لە رەشنووسی بودجەی 2023 دا لە ‌نێوان 55 بۆ 65 دۆلار خەمڵێندراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا