رزگار حاجی حەمە: پارێزگاری کەرکووک مافی یەکێتی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، “رێژەی دەنگەکانی یەکێتی %90 بەرزبووەتەوە و پارێزگاری کەرکووکیش مافی یەکێتی دەبێت”.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، “یەکێتی زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی کەرکووکی بەدەستهێناوە و رێژەی دەنگەکانی بەڕێژەی %90 بەرزبووەتەوە”.

وتیشی، “هەرچەندە بەهۆی پەرتەوازەیی، دەنگی کورد زۆر فەوتا بەڵام ئێستاش درەنگ نییە و دەتوانین یەکڕیزی و هاوپەیمانی درووستبکەین”.

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی راشیگەیاند، ئەوان وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادەن بۆ کاری هاوبەش و هەماهەنگی لە سەرجەم ناوچەکان و پۆستی پارێزگاری کەرکووکیش مافی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت.

بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەکۆی زیاتر لە 300 هەزار دەنگی جیاکراوە، 155 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە و بەرەو کورسی حەوتەمین دەڕوات.

رۆژی دووشەمممە 18ـی کانوونی یەکەم، هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگا و باشووری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (19-12-2023) ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا