كازمی مەترسیەك لەسەر موچە ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێتـ، حکومەت بەڵێنیداوە كۆتای ئەم مانگە یان سەرەتایی مانگی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی پەرلەمان بكات بۆ دەنگدان و پەسەندكردن.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە كۆوبونەوەیەكماندا لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆمان لەبارەی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 كرد.

وتیشی، “لە كۆبونەوەكەدا كازمی باسی ئەوەی كرد بەمزوانە كە كۆتای ئەم مانگ یان سەرەتای مانگی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی پەرلەمان دەكەین، چونكە ئەگەر بودجە دەنگی لەسەر نەدرێت موچەەی مانگی یەكمان پێنادرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی یەك بەستراوەتەوە بە پەسەندكردنی پرۆژە بودجەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بۆ ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020ـی پەسەندنەکرد، چەند مانگێك پەەند كردنەكەی دواكەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا