لەسەر ئاستی هەرێم زانكۆی سلێمانی یەكەمە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە پێی نوێترین ریزبەندی پەیمانگای SCImago بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان، بۆ ئەمساڵیش زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی دووەمدایە، بەراورد بە ساڵی رابردوو پلەیەك هاتووەتە پێشەوە كە ساڵی پار لە پلەی سێیەمی ریزبەندی زانكۆكانی عێراقدا بووە.

زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە بۆ ئەمساڵیش پەیمانگای سیماگۆ بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان، ریزبەندی بۆ باشترین زانكۆكان كردووە و لەسەر ئاستی 10 باشترین زانكۆكانی عێراق، زانكۆی سلێمانی لە پلەی دووەمدایە، بەراورد بە ساڵی رابردوو پلەیەك هاتووەتە پێشەوە، كە ساڵی پار لە پلەی سێیەمی ریزبەندی زانكۆكانی عێراقدا بووە، ئەمەش بە تۆمارێكی نوێ دادەنرێت لە مێژووی زانكۆی دایك-دا.

راشیگەیاندووە، پەیمانگای SCImago بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان كە بە SIR دەناسرێت، ساڵانە بە پیێ پێوەری زانستی ریزبەندی بۆ زانكۆكانی جیهان دەكات، بۆ ساڵی 2022 یش، پێگەی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە بە شێوەیەك كە تەنها چەند خاڵێك لە دوای یەكەمی ریزبەندییەكەوە دێت و بەپێی ریزبەندییەكە لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندی 681 دایە كە ساڵ بەساڵ، لە بەرەو پێشچووندایە .

زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، پەیمانگای SCImago بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان لە پێنچ سێكتەری جیاوازدا ریزبەندی بۆ ئاستی زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمییەكان دەكات ئەوانیش حكومی، تەندروستی، خوێندنی باڵا، تایبەت، پێوەر و ستانداردەكانی هەڵسەنگاندنیش هەگبەی توێژینەوەكان، هەماهەنگی نێودەوڵەتی، ئاستی بڵاوكراوەكان لە خۆدەگرێت.

پەیمانگای SCImago بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان، دامەزراوەیەكی زانستییە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمییەكان دەكات كە بنكەی سەرەكی لە وڵاتی ئیسپانیایە و چەندین دامەزراوەی تر لە خۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا