وەزارەتى رۆشنبیری بەهۆی بومەلەرزەکەی باکورو رۆژئاوا چالاکییە هونەرییەکانى ڕاگرت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتى رۆشنبیری حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی باکورو رۆژئاوای کوردستانەوە سەرجەم چالاکییە هونەرییەکانى ڕاگرت.

لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو لایەک ئاگادارن لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بومەلەرزەیەکی بەهێز، باکور و ڕۆژئاوی کوردستانی هەژاند و بەدەیان هەزار شەهید و برینداری لێکەوتەوه.
ئاماژەى بەوە کردوە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دوو بەشەی کوردستان، بڕیاریدا هەموو چالاکییەکی ئاهەنگ ئامێز لەسەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە سنووری وەزارەتەکەیان ڕابگیرێت.
ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەکى بەهێز باکوری کوردستان و تورکیاو ڕۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژارندو بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداو بریندار بوون، ئەمرۆش لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هاوکاری و کۆمەک بۆ باکورو رۆژئاوای کوردستان کرایەوەو ڕۆژانى داهاتووش بەردەوام دەبیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا