ژنە داعشەكانی كەمپی هۆڵ لە هەوڵێكی هەڵهاتن شكست دەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو‌‌، هێزەكانی ئاسایشی كەمپی هۆل، هەوڵێكی ژنانی داعشیان پۆچەڵكردەوە بۆ هەڵهاتن لە كەمپەكە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاسایشی كەمپە بڵاویكردووەتەوە، چوار ژن لە گەڵ منداڵەكانیان بە ناسنامەی توركی و چینی هەوڵیانداوە لە بەشی “موهاجیراتی” كەمەپەكە هەڵبێن.

بەشی تایبەت بە خێزانەكانی داعش لە كەمپەكە پێی دەوترێت “موهاجیرات”، كە ئەوانە دەگرێتەوە لە وڵاتەكانی خۆیان كۆچییان كردووە بۆ ناو رێكخراوەكەو ژمارەیان نزیكەی 8200 كەسی بیانییە، بە گوێرەی بەرێوەبەرایەتی كەمپەكە.

لە 25 تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، هەوڵێكی دیكەی ژمارەیەك خێزانی داعش شكستی هێنا بۆ هەڵهاتن لە كەمپی هۆل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا