چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکێتی و پارتی: لەسەر کاندیدێک ڕێکبکەون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکی دیکە داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون.

ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کوردەکان کردەوە پەلەبکەن لە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی دانوستانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەست دەکات بە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بەمەبەستی بەهێزکردنی حکومەتی داهاتووی عێراق.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، “چەند مانگێکە چوارچێوەی هەماهەنگی کار لەسەر ڕێککردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی دەکات کە خەریکە بەرەو ئاراستەیەک هەنگاو دەنێت دوورە لە خواستی گەل و دەنگی دەنگدەران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەک بەردەوامییەک بۆ هەوڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵ دەدات بۆ بەردەوامیدان بە لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان و جارێکی دیکە داوا لە کوردەکان دەکاتەوە گفتوگۆی جددیتر بکەن لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا