حکومەتی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیەکانی دەکات ئەفغانستان بەجێبهێڵن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی بەریتانیا، ئامۆژگاری هەموو هاوڵاتیان دەکات بە زووترین کات، ئەفغانستان بەجێ بهێلن بە هۆی تێکچوونی بارودۆجی ئەمنی ئەو وڵاتە.

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند:پێگەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و کۆمنۆڵسی گەشەپێدانی بەریتانی، لەسەر ئینتەرنێت ئامۆژگاریان بۆ هاوڵاتیانیان بڵاو کردۆتەوە دەربارەی گەشت نەکردن بۆ ئەفغانستان.

ئەم ئامۆژگارییانەش لە کاتێکدایە، گەشەسەندنی نا ئارامی لە ئەفغانستان بەردەوامە، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی تاڵیبان بەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا بوونەتەوە.

پێگەکە وتی:”ئامۆژگاری ئەو هاوڵاتیە بەریتانیانە دەکەین کە لە ئێستادا لە ئەفغانستانن، بەمەبەستی کاروباری بازرگانی باشتر وایە بگەڕێنەوە بەهۆی ئەوەی بارودۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە بەردەوام بەرەو خراپبوون دەڕوات”.

ئاماژەی بەوەشدا کۆنسوڵی بەریتانیا لە ئەفغانستان، هاوکارییەکانی سنوردارە و ناتوانن هاوکاری تەواوی هاوڵاتیەکان بکەن و بۆیە باشتر وایە پشت بەوان نەبەستن بۆ ڕۆیشتنەوەیان لە ئەفغانستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا