لە شیلادزێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی کەوتە ماڵی هاووڵاتییەکەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی کەوتە ماڵێکەوە لە کۆمەڵگەی سێری لە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سیخوڕییەکە لە ماڵی یەکێک لە هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی سێری لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی کەوتووەتە خوارەوە.

ئاشکراشی کرد، سەرچاوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نادیارە و ڕووداوەکەش هیچ زیان و قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژانە هێزەکانی تورکیا بەبیانووی بوونی ئەندامانی پەکەکە ناوچە سنوورییەکانی ئامێدی و دهۆک بۆردومان دەکەن و تا ئێستا زیانیان بە چەندین ناوچەی باکوری هەرێم گەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا