دەنگۆی داگیرکاری روسیا زیانی گەورەی ئابووری بە ئۆکرانیا دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاپۆرتە میدیاییەکانەوە کە باس لە داگیرکردنی وڵاتەکەمان لەلایەن روسیا دەکەن، زیانی گەورەی ئابووری بەر ئۆکرانیا دەکەوێت.

رۆستیسلاڤ شورما جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، “ئۆکرانیا توشی زیانی ئابووری وا دەبێتەوە کە قەرەبوو ناکرێتەوە”.

وتیشی، “ئەو زیانانەی کە قەرەبوو ناکرێنەوە بە دوو بۆ سێ ملیار دۆلار لە هەر مانگێك مەزەندە دەکرێن، بەهۆی هەڵئاوسان و زیانی کەرتی گەشتوگوزار و کەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان”.

پێشتریش ئەناتۆلی بیشکۆ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەکادیمیای زانستە ئابوورییەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەبارەی داگیرکاری روسیا بڵاویدەکەنەوە، ئۆکرانیا زیانی گەورەی ئابووری بەردەکەوێت.

وتیشی، “زیانە ڕاستەقینەکان زۆر گەورەترن، ئەمە کارەساتە، وە زیانی زۆر گەورەتریش چاوەڕێمانە و دەچینە قۆناغی داڕمانی بەرفراوانی ئابووری و لەماوەی شەش مانگدا کاریگەرییەکانی دەردەکەون، ئەمە هستریایەکە کە دروستکراوی دەستی روسیا و ئۆکرانیا نییە، بەڵکو دروستکراوی دەستی وڵاتانی ڕۆژئاوایە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا